یەكێتی داوای كاراكردنی یان بەدیلێك بۆ شاندی دانووستانكاری كورد دەكات

0

یەكێتی داوای كاراكردنی یان بەدیلێك بۆ شاندی دانووستانكاری كورد دەكات

نوچە: سلێمانیElection Campiagn In Garmyan

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، داوای كاراكردن یان بەدیلێك بۆ شاندی دانووستاندكاری كورد دەكات و دەڵێت “تا ئێستا شاندەكە یەكجار پێكەوە كۆبوونەتەوە”.
فریاد رەواندزی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، كە هاوكات ئەندامی یەكێتییە لە شاندی دانوستانكاری كورد، رایگەیاند كە ئەوان لەو شاندە، تا ئێستا یەكجار پێكەوە كۆبوونەتەوە، وتیشی “تا ئێستا كورد وەرەقەیەكی نیە كە كاتێك دانووستان كرا، بیخاتە بەردەم لایەنە عێراقییەكان و داواكارییەكانی بخاتەڕوو”.
رەواندزی رەتی كردەوە كە ئاگای لە بڕیاری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بێت، سەبارەت بە مانەوەی ئەو شاندە، بەڵام وەك ئەو وتی “پێویستە لایەنە سیاسییەكان و سەركایەتی هەرێمیش، ئەگەر ئەو شاندەیان بەلاوە گرنگە، بكەونە خۆیان و كۆبوونەوەكان دەست پێبكەنەوە، ئەگەریش بەلایانەوە گرنگ
نیە پێویستە بەدیلێكیان هەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com