داعش پۆستە ئیدارییەكانی جەلەولای پڕكردۆتەوە

0

242618712014_4داعش پۆستە  ئیدارییەكانی جەلەولای پڕكردۆتەوە

 

نوچە: سلێمانی
دوای دەستبەسەرداگرتنی شارە دێی جەلەولا لە لایەن چەكدارەكانی داعشەوە، ئەو چەكدارانە پۆستە  ئیدارییەكانی  ئەو شارەدێیان پڕكردۆتەوە و عەرەبێكیشیان بە بەڕێوەبەری شارەدێكە داناوە.
ماڵپەڕی ئاوێنە نیوز بڵاوی كردۆتەوە كە ئەو عەرەبەی داعش كردوویەتی بە بەڕێوەبەری شارەدێكە، ناوی موقەدەم جەلیلە و بە ڕەگەز عەرەبە و خەڵکی جەلەولایە و پێشتر لە فریاکەوتنی جەلەولا کارمەند بووە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی ئاوێنە نیوز، یەکێکی تر لە پۆستەکانی جەلەولا کە لەئێستادا لە لایەن چەکدارانی داعشەوە پڕکراوەتەوە دادوەری ئەمنی جەلەولایە کە بۆ ئەو پۆستەیش کەسێکیان داناوە بەناوی ساتع و سێ زمان دەزانێت‌و خەڵکی تەڵیعەیە و بە کوشتنی چەندین کەس تۆمەتبارە.

بەم پێیەش بێت چەكدارانی داعش دەیانەوێت بۆ ماوەیەكی دورودرێژ لەناحیەی جەلەولا بمێننەوە‌و بەنیاز نەبن چۆڵی بكەن.

ناحیەی جەلەولا لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە چۆڵكراو لەئێستادا چەكدارانی داعش بەتەواوەتی كۆنتڕۆڵیان كردوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com