راوێژکارێکی مالیکی: بارزانی حوکمی عێراق دەکات

0

تهديد البرزاني بالانفصال مشروع مبيت وماضراوێژکارێکی مالیکی: بارزانی حوکمی عێراق دەکات

نوچەنێت

راوێژکارێکی مالیکی رایدەگەیەنێت، مەسعود بارزانی سەرۆکی کوردستان، یەکێکە لەوانەی لەپشتی دوورخستنەوەی مالیکی یەوەیە، دەشڵێت بارزانی”حکومی عێراق دەکات و هەرچی بیەوێ دەیکات”.

دوای ئەوەی هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەکان، حەیدەر جەواد عەببادی بەکاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران راگەیاند و لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە، بەفەرمی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق راسپیدرا، مریم ریس، راوێژکاری کاروباری سیاسی نوری مالیکی، لەدیمانەیەکی کەناڵی ئافاقی سەربە حزبی دەعوە، رایگەیاند، مەسعود بارزانی سەرۆکی کوردستان، حوکمی عێراق دەکات و هەرچی بیەوێ دەیکات.

راوێژکارەکەی مالیکی وتیشی” ئەوانەی مالیکی یان دوورخستەوە دەستوری عێراقیان پێشێل کردووە، بارزانی ش یەکێکە لەو کەسانەی لەپشتی پیلانی دوورخستنەوەی نوری مالکییەوە بووە، و حەز ناکات بەغدا سەرۆک وەزیرانێکی بەهێزی هەبێ”.

هەروەها سەرۆک کۆماری عێراق بەپێشلکردنی دەستور تۆمەتبار دەکات، کە حەیدەر جەوادی بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپاردووە، چونکە بەقسەی ئەو” نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نییە”. هۆشداریشدەدات، کە ئەم”پیلانە بێ لێپرسینەوە تێناپەڕێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com