رۆژنامەنووسێکى بیانى لە چیاى شنگال: سەگ جەستەى قوربانییەکان دەخوات

0

shngalرۆژنامەنووسێکى بیانى لە چیاى شنگال:
سەگ جەستەى قوربانییەکان دەخوات

نووچەنێت-گاردیان

رۆژنامەنووسێکى بیانى لەسەر چیاى شنگالەوە باس لە نەهامەتییەکانى شنگال لادەکات و دەڵێت ئەوانەى گیان لەدەستدەدەن، سەگ جەستەیان دەخوات.
جۆناسان کرۆهن، رۆژنامەنووسى بریتانى، کە لەگەڵ هەلیکۆپتەرێکى فریاگوزارى گەیشتۆتە سەر چیاى شنگال، دەڵێت “لە شاخى شنگال بۆنى مەرگ دەکەم”، جۆناسان دەڵێت هاریکارییە مرۆییەکان بەشى ئاوارەکان ناکات.
ئەو کە تاکە رۆژنامەنووسى بیانییە گەیشتبێتە چیاکە دەڵێت خەڵکى دەچنە ئەشکەوتەکانەوە و ئاوى کانییەکى بچکۆلە بۆ خواردنەوە بەکاردێنن و هەندێک جار بۆ دەستکەوتنى خۆراک راوى گیانەوەرە بچووکەکانى شاخەکە دەکەن.
سەیدۆ حاجى تەمەن 28 ساڵ،یەکێک لە رزگاربووەکانى چیاى شنگال، بە پەیامنێرەکەى ووتووە “کەسانى نزیکى ئێمە 200 کەس بووین، 20 کەسمان لێ مرد، ئەگەر تا دوو رۆژى تر رزگار نەکرێن، ئەوانەى تا ئێستا لەوێ بەجێماوون گیانلەدەستدەدەن”.
عیماد ئیدۆى تەمەن 27 ساڵیش بە رۆژنامەیەکى ئەمریکى ووتووە “دەزگیرانەکەم لە سەرە مەرگدا بەجێهێشت چونکە نەیدەتوانى وەک من سەربکەوێتە سەرچیاکە و بڕواتە نێو فڕۆکەکە، دواتر من رزگارم بوو ئەو گیانى لەدەستدا”.
پێشمەرگەیەک کە بەشداربووە لە گەیاندنى هاریکارییە مرۆییەکان بۆ ئاوارەکانى شنگال بە رۆژنامەنووسەکەى ووتووە “ئەو هاریکارییانە بەشى ئاوارەکان ناکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com