ئەو شەوەی جەلەولا گیرا، مەحمود سەنگاوی لەوێ نەبووە
نوچە: سلێمانی
بە گوێرەی زانیارییەكان ئەو شەوەی كە جەلەولا گیراوە، هیچ كام لە مەحمود سەنگاوی و لیوا حوسێن مەنسور لە بەرەكانی شەڕ نەبوون.
ماڵپەڕی ئاوێنە بڵاوی كردۆتەوە، كە ئەو شەوەی جەلەولا لە لایەن چەكدارانی داعشەوە گیراوە، مەحمود سەنگاوی فەرماندەی پێشمەرگەكانی ئەو میحوەرە لەوێ نەبووە، هەروەها لیوا حوسێن مەنسوریش لەوێ نەبوون.
ئاوێنە بڵاوی كردۆتەوە، كە هیچ كام لەو فەرماندانە شەوان لە بەرەكانی شەڕ نەماونەتەوە.
نوچە بۆ ئەو مەبەستە چەند جارێك پەیوەندی بە مەحمود سەنگاوییەوە كرد، بەڵام وەڵامێكی دەست نەكەوت.