نەوزاد هادی: هیچ جیاوازییەك لە نێوان مەهاباد و قامیشلۆ و ئامەد و هەولێر نیە
نوچە: هەولێر
نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە و دەڵێت ئەو قسانەی لە بەرنامەكەی رووداودا كردوونی و كوردانی پاچەكانی تری كوردستانی بە ئاوارە ناوبردن دەربڕینێكی فەرمی و یاساییە و بیروڕای تایبەتی خۆی نیە، دەشڵێت بەلای ئەوەوە جیاوازی لە نێوان مەهاباد و قامیسلۆ و ئامەد و هەولێر نیە.
دەقی روونكردنەوە
روونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی له‌گه‌ل ره‌نج
مه‌به‌ستی من له‌م قسه‌یه وه‌ك به‌رپرسێكی ئیداری ده‌ربرینێکی یاسایی و فه‌رمییه به‌پێی ناوه‌رۆكی ده‌ستورو ده‌قه قانونیه كارپێکراوه‌كانه له هه‌رێمی كوردستان كه بۆ راپه‌راندنی هه‌ركار و بار‌و مامه‌له‌یه‌كی یاسایی پێویستی به ره‌گه‌نامه هه‌یه (جنسییه) هه‌ر به‌پێی ناوه‌رۆکی ئه‌م یاسایانه‌ش هه‌ركه‌سێك ماڵ و حاڵی خۆی به‌هه‌ر هۆكارێك له چوار چێوه‌ی سنوری ده‌ستكردی عیراق كه له‌لایه‌ن دوژمنانمانه‌وه به‌سه‌رماندا سه‌پێنراوه به راگوێزراو داده‌نرێت كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سنوره ده‌ستكردانه هانا بۆ هه‌رێمی كوردستان بهێنێت به ئاواره پێناسه ده‌كرێت بۆیه ئه‌م ده‌ربرینه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌قه یاساییانه بووه كه هه‌موو هێزه كوردییه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان له ساڵی ٢٠٠٥ ده‌نگیان پێداوه، ئه‌م ده‌ستوره عیراقییه كه خه‌لكی كوردستان په‌سندی كرد به ده‌ستكه‌وتێك بۆ باشوری كوردستان هه‌ژماركراوه ، سه‌باره‌ت به‌تێروانینی خۆم بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌م كه‌له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌ی بنه‌ماله‌كه‌وه فێركراوم و وه ئه‌و رێبازه‌ش كه رێچكه‌ی خه‌باتی منه گۆشی كردووم به‌وه‌ی كه ئه‌و سنوره ده‌ستكردانه‌ی گه‌لی كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه ده‌ستكردن وه به‌رده‌وام خه‌بات بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كه‌لایان به‌رین ، باوه‌ری ته‌واویشم به‌وه هه‌یه كه هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان مهاباد و قامشلیو و ئامه‌د و هه‌ولێر نییه و هیچ كوردێك له‌سه‌ر خاكی خۆی ئاواره نییه و به‌ڵكو ماڵی خۆیه‌تی هه‌ولێریش به‌رده‌وام ماڵی هه‌موو كوردێك بووه ،له‌ماوه‌ی ئه‌و ١٠ ساڵه‌ی كاركردنمان وه‌كو پارێزگار به‌كردار سه‌لماندوومانه كه هه‌ولێر ماڵی هه‌موو كوردانه و هیچ جیاوازییه‌ك نه‌كراوه .