داعش 20 كەس زیندە بەچاڵ دەكەن و پێیان پێدەكەنن
نوچە: هەولێر
شاهێدحاڵێك بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاندووە، كە بە چاوی خۆی لە كۆمەڵگەی سیبا شێخ خدرێ زیندەبەچاڵكردنی ژمارەیەك كەسی بینیوە، كە گومان دەكرێت ئێزیدیی بن.
شاهێدحاڵەكە وتوویەتی “داعش چه‌ند خێزانێك كه ژماره‌یان له20 كه‌س زیاترده‌بوو له‌ماڵه‌كانیان ده‌رده‌هێنێت و به‌ره‌و سنووری كۆمه‌ڵگاكه یان بردن دواتر به شۆفل چاڵیان بۆ هه‌ڵده‌كه‌نن و ده‌یانخه‌نه ناوی، دواتر خۆڵیان به‌سه‌ر داده‌كه‌نه‌وه و زینده به‌چاڵیان ده‌كه‌ن و به‌گووته‌ی شاییتحاڵه‌كه چه‌كدارانی داعش له‌وكاته‌دا قاقای پێكه‌نینیان بووه”.
شاهێدحاڵەكە وتویشیەتی “ده‌زانم ئه‌وكه‌سانه له‌كوێ زینده به‌چاڵ كراون”.
ئه‌و خێزانه‌ی كه شاهێد‌حاڵی ڕووداوه‌كه‌ن بۆ شه‌وه‌كه‌ی ڕایان كردووه بۆ چیای شنگال.