بنەماڵەی مەلا كرێكار رێ بە عەلی باپیر نادەن سەردانیان بكات
نوچە: هەولێر
برایەكی مەلا كرێكار رایگەیاند، رێیان بە عەلی باپیر و هاوڕێكانی نەداوە، كە سەردانی ماڵی براكەی بكەن.
خالید رەنجدەر كە برای مەلا كرێكارە لە پەیجی دووربین لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردەوە، كە رێیان بە عەلی باپیر و هاوڕێكانی نەداوە، تا سەردانی ماڵی مەلا كرێكار بكەن.
خالید رەنجدەر نووسیویەتی “شەوی ٨/٩-٨-٢٠١٤ کاتژمێر (١٢) بە کاتی ئەوروپا کە بۆ بەیانی دەهاتن بۆ ئۆسلۆ، کاک عبدالستار مەجید لە شاری یوتۆبۆری سویدەوە تەلەفۆنی بۆ کردم و، وتی سبەی کۆڕمان لە ئۆسلۆ هەیە و بە نیازین سەردانی ماڵی مامۆستا کرێکاریش بکەین”.
هەروەها نووسیویەتی “وەڵامی ئێمە و منداڵەکانی مامۆستا بەم جۆرەبو: بەخێر بێن، بەڵام دەبو پیش ئەوەی لە کوردستانەوە بجوڵێن تەلەفۆنێکتان بکردایە بۆ ئەوەی ئێمەش خۆمان ئامادە بکردایە. ئێستا کە بۆ بەیانی دێن داوای لێبوردن دەکەین سەردانەکەتان نابێت”.