نووچە-جەزیرە
بەپێى راپرسیییەکى ماڵپەڕى تەلەفزیۆنى ئەلجەزیرەى قەتەرى، زۆرینەى عەرەب پشتیوانى داعشن.
ئەلجەزیرە کە لە بەناوبانگترین و جەماوەریترین کەناڵە عەرەبییەکانە، راپرسییەکى ئەنجامداوە کە ئاخۆ دەنگدەر لەگەڵ لێدانى داعشە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە لە عێراق؟ هەتا کاتژمێر 7 ى ئەمرو 12ى ئاب 77,3% ى بەشداربووان(14171 بەشداربوو) دژى ئەوەن ئەمریکا لە داعش بدات لەناو عێراقدا و تەنها 22,7% (4157) لەگەڵ لێدانى بوون.
