چاودێرێك: بارزانی دابەشبوونی عێراقی راگەیاندووە
نوچە: تایبەت
چاودێرێكی سیاسی رایگەیاند لێدوانە بەردەوامەكانی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كە باس لە شەڕی پێشمەرگە دەكات لەگەڵ دەوڵەتێكی تیرۆریستی پڕ چەك، راگەیاندنی پارچە پارچەبوونی عێراقە.
ئەو چاودێرە كە پێیباش نەبوو ناوی بهێنرێت، وتیشی “راگەیاندنی پارچە پارچەبوونی دەوڵەتی عێراق چەند مانایەكی هەیە، یەكێكیان ئەوەیە كە كورد هەوڵ دەدات ئەو پارچە پارچە بوونە ئاسایی بكاتەوە، یەكێكیشیان ئەوەیە كە كورد بە ناڕاستەوخۆ دەیەوێت بڵێت، چیتر نامانەوێت لەگەڵ عێراقدا بژین”.
ئەو چاودێرە وتیشی “ئەم جۆرە لێدوانە كاریگەری پۆزەتیڤی هەیە و پەیامێك بە جیهان دەدات، كە عێراقی یەكگرتوو بوونی نەماوە و كوردستانیش ئامادەیە كە رووبەڕووی هەر مەترسییەك بووەستێتەوە، كە لە داهاتوودا هەڕەشە بن لەسەری”.