لیستەکەی مالیکی رەخنە لەئەمریکا دەگرێت کەهاوکاری کورد دەکات
نوچەنێت
ئەندامێکی پەڕلەمانی عێراق لەسەر لیستی مالیکی، بەهۆی هاوکاریکردنی ئەمریکا بۆ کورد، رەخنە لە ئەمریکا دەگرێت، و رایدەگەیەنێت، دەبوو ئەمریکا کاتێک تەدەخولی عێراقی بکردایە، کە سەربازانی عیراق لەبنکەی سپایکەر دوچاری کۆمەڵکوژی بوونەوە.
دوای ئەوەی داعش هێرشیکردە سەر عێراق، بۆ چەندین جار حکومەتی عێراق بەرەسمی داوای هاوکاری لە ئەمریکا کرد، بەڵام ئەمریکا داواکەی عیراقی رەتکردەوەو رایگەیاند، ئەمریکا لەکێشە ناوخۆییەکانی عێراق تەداخول ناکات، و دەبێ عێراقییەکان کێشەکانیان بەڕێگای سیاسی چارەسەربکەن، دواتر بەرێگای سەربازی. بەڵام کاتێک داعش بووە مەترسی بۆ سەرکوردستان، باراک ئومابا سەرۆکی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەپەلە بڕیاری هاوکاری مرۆیی و سەربازی کوردستانی دا.
لەدوای بڕیاری هاوکاری مرۆیی و سەربازی ئەمریکا بۆ کوردستان، عالییە نسیف ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند”هیواداربوین ئەمریكا ئەوکاتە تەدەخولی عێراقی بكردایە، كە سەربازانی عێراق لە بنكەی سپایكەر لە سەلاحەدین لەلایەن چەكدارانی داعش كۆمەڵگوژکران.”
ئەو پەڕلەمانتارەی لیستەکەی مالیکی داوا لە ئەمریکاش دەکات، چاو بەسیاسەتەکانیدا بەرانبەر بەگەلانی جیهان بخشێنێتەوە.