داعش لە شكستدایە، شەڕی مان و نەمان دەكات
نوچە: تایبەت
سەرچاوەیەكی سەربازی هۆكاری شەڕەكانی ئەمڕۆی بۆ نوچە باس كرد و وتی “بەهۆی گرتنی رێگاكانەوە داعش ناچار بوون بگەڕێنەوە و شەڕی مان و نەمان بكەن”.
ئەو سەرچاوە سەربازییە بەرپرسە زیاتر وتی “فڕۆكە سەربازییەكان پردەكانیان لەسەر روباری دیجلە و زێی گەورە تەقاندوونەتەوە، ئەوەیش بۆتە هۆی ئەوەی كە چەكدارانی داعش نەتوانن هەڵبێن، بۆیە ناچار بوون گەڕاونەتەوە و شەڕی مان و نەمان دەكەن”، وتیشی “بەڵام شەڕەكە لە بەرژەوەندی ئەواندا نابێت و ئەگەر خۆیان بە دەستەوە نەدەن، هەموویان لە سێگۆشەی گوێڕ – مەخمورد دەكوژرێن”.
سەرچاوەكە وتیشی “هێزی پێشمەرگە بە خەستی بۆردومانی داعش دەكات و بەو هۆیەشەوە زیانی زۆریان پێكەوتووە”.
