ئامانجى مانۆره‌ سه‌ربازییه‌كه‌ى سعوودیه‌ و ئه‌مریكا

0

نوچه‌نێت

مانۆڕی هێزە دەریاییەکانی سعوودیه‌ و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بەشداری کەشتی بەریتانی پووچەڵەکەرەوەی مین لەژێر ناوی “بەرگری دەریایی ٢١” لە بنکەی دەریایی مەلیک عەبدولعەزیز لە ئەلجۆبەیل بەڕێوە چوو.

بە پێێ هەواڵی “شه‌رق ئه‌وسه‌ت” لەو مانۆڕە سەربازییەدا، چەند سیناریۆی جەنگیی جیاواز وەک جەنگ لە بەرامبەر دوژمنی گریمانەیی، پێکهێنانی چەندین دەستەی دەریایی، تەمرینی ڕزگارکردن لە دەریا و بەرگریکردن لە بەندەر و لەنگەرگەکان جێبەجێ کران.

بە پێی ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، ئامانج لەو مانۆڕە بریتییە لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی هێزەکان و پەرەپێدان بە هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایشی دەریا لە ڕێگای بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایش دەریا و پارێزگاریکردن لە ئاوەکانی ناوچە و ئاڵوگۆڕکردنی لێهاتوویی و زانیارییەکان.

ئەو مانۆڕە ڕۆژی پێنجشەم ڕابردوو دەستی پێ کرد و لە ماوەی دوو هەفتەدا بەڕێوە دەچێت.

مانۆڕی “بەرگری دەریایی ٢١” بە بەشداری هەندێ کەشتی و ژێردەریایی، هێزەکانی گاردی تایبەتی دەریایی، فڕۆکەکانی هێزە دەریاییەکان و هێزەکانی مارینز بەڕێوە دەچێ. بەشێکیشی تەرخان کراوە بۆ ڕاهێنانی هێزەکان بە مەبەستی چۆنییەتی کەڵکوەرگرتن لە کەلوپەل و چەکە نوێکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com