نوچه‌نێت
له‌دواى كرده تیرۆریستییه‌كه‌ى رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو، لایه‌نه شیعه‌كان فشار ده‌خه‌نه سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق و داواى له‌سێداره‌دانى 700 كه‌سى لێده‌كه‌ن له‌وانه‌ى به تۆمه‌تى تیرۆر سزاى له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید” له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، جێبه‌جێكردنى سزاى تیرۆر دووبه‌ره‌كى له‌نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان دروست كردووه. هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان به تایبه‌تى سوننه‌كان، داوا ده‌كه‌ن په‌له له جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كانى له‌سێداره‌دان نه‌كرێت و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه هه‌ندێك لایه‌نى شیعه داوا ده‌كه‌ن و گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح و مسته‌فا كازمى بۆئه‌وه‌ى سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر تیرۆریسته گیراوه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ى داوا ده‌كات بڕیاره‌كان جێبه‌جێ نه‌كرێت، هاوپه‌یمانى قیواى عێراقییه كه محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات. له راگه‌یه‌نراوێك ئه‌و لایه‌نه سوننه‌یه ده‌ڵێ، كاتێك ده‌زانرێت كیشه له لێكۆڵینه‌وه و داداگییه‌كان هه‌یه ئه‌وا نابێت سزاكان جێبه‌جێ بكرێن و ده‌بێت رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بێنه‌ده‌نگ.
كه‌چى به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وانه‌وه، لایه‌نه شیعه‌كان له‌وانه فراكسیۆنى سادقون كه سه‌ر به قه‌یس خه‌زعه‌لییه و ده‌وڵه‌تى یاسا كه له‌لایه‌ن نوورى مالیكییه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، فشاره ده‌خه‌نه سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح بۆئه‌وه‌ى واژۆ له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى له‌سێداره‌دان بكات و جێبه‌جێ بكرێن.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باس له‌وه ده‌كات سادقون داوایان له به‌رهه‌م ساڵح كردووه، 700 كه‌س له‌وانه‌ى بڕیارى له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه، سزا بدات. جیا له‌وه‌یش سه‌ركرده‌یه‌كى ده‌وڵه‌تى یاسا سه‌رۆك كۆمارى به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه بڕیاره‌كانى له‌سێداره‌دانى په‌كخستووه.
رۆژى شه‌مووى رابردوو سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ئاشكراى كردبوو، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى كۆمار 340 بڕیارى له‌سێداره‌دان واژۆ كراوه. له هاوینى رابردوو عێراق به ده‌یان بڕیارى له‌سێداره‌دانى جێبه‌جێكرد، ئه‌مه‌یش رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى توڕه‌كرد.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه به ده‌یان هه‌زار كه‌س له عێراق به تۆمه‌تى تیرۆر گیراون و هه‌ندێكیان دادگایى كراون و سزاى له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه.
پێشتر كه جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق بوو واژۆى له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى له‌سێداره‌دان نه‌ده‌كرد، له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا سه‌رۆك كۆمارى ده‌توانێ سزاى له‌سێداره‌دان ره‌تبكاته‌وه و یان جێبه‌جێى نه‌كات؟ تارق حه‌رب شاره‌زا له كاروبارى یاسایى و ده‌ستوور، له لێدوانێكى بۆ عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ، “به‌گوێره‌ى ماده‌ى 73ى ده‌ستوور بڕیارى له‌سێداره‌دان له ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆك كۆماره به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رك نییه، له‌سه‌رى نه‌كراوه له‌ماوه‌یه‌كى دیاريكراو بڕیاره‌كانى له‌سێداره‌دان په‌سند بكات. هه‌روه‌ها ده‌توانێ په‌سندى بكات و ده‌توانێ نه‌یكات”.
ئه‌و شاره‌زایه دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، له ده‌ستوورى عێراق ماوه‌ى جێبه‌جێكردنى بڕیارى له‌سێداره‌دان دیار نه‌كراوه.
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو دوو كرده‌ى خۆكوژى گه‌وره له گۆڕه‌پانى ته‌یران له به‌غدا روویدا و له ئه‌نجام دا 32 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 110 كه‌سیش بریندار بوون، به‌گوته‌ى چاودێران ئه‌م كرده تیرۆریستییه له‌رووى ده‌روونییه‌وه لایه‌نه‌كان هانده‌دات تا تۆڵه بكه‌نه‌وه و تیرۆریسته گیراوه‌كان له‌سێداره بده‌ن.