نوچه‌نێت
نوێنه‌رى سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكراى ده‌كات، عێراق داواى قه‌رزێكى به‌په‌له‌ى كردووه كه بڕه‌كه‌ى شه‌ش ملیار دۆلاره و تا ئێستا سه‌ندوقه‌كه وه‌ڵامى نه‌داوه‌ته‌وه.
نوێنه‌رى سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى له راگه‌یه‌نراوێكدا كه رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئاشكراى كردووه، عێراق داواى قه‌رزى شه‌ش ملیار دۆلارى كردووه بۆئه‌وه‌ى به میكانیزمى خێرا پێى بدرێت.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت تا ئێستا ئه‌و رێكخراوه داراییه به‌ناوبانگه وه‌ڵامى عێراق نه‌داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌رده‌وامه.
پێشتر عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق بۆ ئاژانسى بلۆمبێرگ ئاشكراى كردووه، عێراق ده‌یه‌وێ چوار ملیار دۆلار قه‌رز بكات و بۆئه‌وه‌ى كێشه داراییه‌كانى پێ چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌وه یه‌كه‌م جار نییه عێراق له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌ساڵێك چه‌ندان جار پاره قه‌رز بكات، عه‌لى عه‌لاوى گوتوویه‌تى ئه‌و قه‌رزه‌ى سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى درێژخایه‌ن ده‌بێت و به پرۆگرامى چاكسازى عێراق وابه‌سته ده‌كرێت.