هاوکاریی نێوان فڕۆکەخانەی بەغدا و کۆمپانیایەکی به‌ریتانى کۆتایی هات

0

نوچه‌نێت

ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی بەغدا دوای تۆمارکردنی چەندین پێشێلکاریی لە لایەن کۆمپانیای به‌ریتانى “سیرکو”وە، کۆتایی هاوکاری لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە ڕاگەیاند و کۆمپانیایەکی عێراقی جێگای گرتەوە.

ئەنجوزمەنی فڕۆکەخانەی بەغدا بە دەرکردنی بڕیارێک، کۆتایی بە هاوکاری خۆی لەگەڵ کۆمپانیای بەریتانی “سیرکو” هێنا و لەگەڵ کۆمپانیایەکی عێراقی پسپۆڕ لە بواری خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکەخانەکان ڕێککەوتنێکی ئیمزا کرد.

بنکەی هەواڵنێری تۆڕی ئەلعەهد، بە بڵاوکردنەوەی چەند بەڵگەیەک ناوەڕۆکی ئەو بڕیارەی پشت ڕاست کردەوە.

“حەسەن كه‌عبى” جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق چەند ڕۆژ پێشتر ڕایگەیاندبوو کە پێویستە بە خێرایی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی ئەو کۆمپانیا به‌ریتانیه‌ لە بواری خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکەوانی لە عێراق لێکۆڵینەوە بکرێت.

هەروەها وتیشی: پەرلەمانی عێراق و کۆمسیۆنی خزمەتگوزارییەکانی پەرلەمان، لێکۆڵینەوەی سەبارەت بە کۆمپانیای “سیرکو”ی به‌ریتانى کردووە. ئاگاداری پێشێلکارییەکانی ئەو کۆمپانیایە و جێبەجێنەکردنی ئەو ئەرکانەین لە ئەستۆیەتی.

کەعبی وێرای ئاماژەکردن بە پێشێلکارییەکانی کۆمپانیای سیرکو لە فرۆکەخانەی بەغدا جەختی لەسەر پێویستیی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی خێرا سەبارەت بەو بابەتە لەلایەن لیژنەی ده‌ستپاكییه‌وه‌ کردەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com