ئیسرائیل نایه‌وێ بایدن بۆ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى بگه‌ڕێته‌وه‌

0

نوچه‌نێت

مائیر شابات ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل، ڕۆژی شەموو ٢٣ جانیوەری لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لەگەڵ جیک سالیوان هاوتا ئەمریکییەکەی خۆی دەربارەی پرسەکانی ناوچە و بە تایبەت پرسی پەروەندەی ئەتۆمی ئێران گفتوگۆیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێرى كةنالَى “العربیه”، چاوەڕوان دەکرێ یوسی کوهين سەرۆکی موسادی ئیسرائیل، مانگی داهاتوو لەگەڵ ویلیام برێنز سەرۆکی ڕێکخراوەی CIA و جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە واشنتۆن كؤببيَتةوة.

لەو دیدارەدا ئەو بەرپرسە ئیسراییلییە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەڵوێستی فەرمی وڵاتەکەی سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ئاگادار دەکاتەوە و پێشنیارەکان دەخەنەڕوو.

گفتوگۆ لەگەڵ ئێران

کةناڵی هەواڵنێری “ئیسرائیل ١٢”ڕۆژی ١٦ی جانیوەری ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بەوەی کە بەرپرسانی ئیدارەی بایدن چەند گفتوگۆی نهێنییان لەگەڵ هەندێ لە بەرپرسانی ئێران دەربارەی گەڕانەوەی هەر دوو وڵات بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ دەست پێکردووە.

بە وتەی ئەو کةناڵە هەوا، ئیسرائیل لەو گفتوگۆیانە ئاگادار کراوەتەوە.

جۆ بایدن سەرۆکى نوێی ئەمریکا لە کەمپەینی هەڵبژاردبەکاندا بە جدی باسی لە مەیلی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە کرد بوو. بایدن وتی “ئەگەر ئێران پابەند بێ بە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکە، ئەوا واشنتۆن دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە و گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر تاران هەڵدەوەشێنرێنەوە”.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئیسرائیل هەوڵ دەدات گوشارەکان لەسەر ئێران زیاتر بکرێن بە مەبەستی سنووردارکردنی چالاکییە مووشەکییەکانی ئێران، پشتیوانی تاران لە تیرۆریزم و کۆتاییهێنان بەو چالاکیانەی ئێران کە بوونەتە هۆی ناسەقامگیری لە ئاستی ناوچە و جیهاندا.

پێشتر ماڵپەڕی ئیسرائیلی “والا نیوز” سەرەتای مانگی جانیوەری لە ڕاپۆرتێکدا نووسیبووی، بنیامین نةتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل تیمێکی بۆ ئامادەکردنی ستراتیژییەک بە مەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی بایدن سەبارەت بە شێوازی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ بەرنامەی ئەتۆمی ئێران پێک هێناوە.

ئەو ڕاپۆرتە بە گەڕانەوە بۆ چەند سەرچاوەیەک لە ئۆفیسی نةتانیاهۆ نووسی، لەو تیمەدا چەند بەرپرسێک بە نوێنەرایەتی وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی بەرگریی، سوپا، موساد و کۆمسیۆنی وزەی ئەتۆمی ئیسرائیل ئامادە دەبن.

ئیسراییل بەردەوام نیگەرانی خۆی سەبارەت بە گەڕانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ئاشکرا کردووە و بڕوای وایە ئەو ڕێککەوتنە ناتوانێ لە چالاکییە ئەتۆمییەکانی تاران بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی ڕێگری بکات.

ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ وڵاتانی 5+1 لە ساڵی ٢٠١٥ لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی ئوبامادا ئیمزا کرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com