نوچه‌نێت
حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، دووپاتى ده‌كاته‌وه عێراق له مه‌ترسیدارترین قۆناغدا ده‌ژیت و ده‌شڵێ، هۆكارى سه‌ره‌كى ساخته‌كارییه‌كه‌ى هه‌ڵبژاردنى 2018 بوو.
حه‌یده‌ر عه‌بادى كه ئێستا سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سره، دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ل رۆژنامه‌ى نه‌هارى كوێتى كردووه و باسى له‌وه كردووه ئه‌و بارودۆخه‌ى كه ئێستا عێراق تێیدا ده‌ژیت، سه‌خترین و مه‌ترسیدارترین بارودۆخه.
عه‌بادى باس له هۆكاره‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ هۆشدارییمان دا له‌وه‌ى خه‌ڵك بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى 2018ى كردووه و ساخته‌كاریى كراوه، ئه‌وه‌ى ئێستا رووده‌دات ده‌رئه‌نجامى ساخته‌كارییه‌كه‌یه.
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كان بێ ئومێدى خۆى به‌رانبه‌ر سیاسه‌تى جۆ بایدن بۆ عێراق ده‌رده‌خات و ده‌ڵێ بارام ئۆباما په‌یڕه‌وى سیاسه‌تى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى گه‌وره‌ى كرد و دۆناڵد تره‌مپ په‌یڕه‌وى رێككه‌وتنى سه‌ده‌ى كرد و هه‌ر یه‌كێك له پلانه‌كانى ئه‌وانیش له‌سه‌ر حیسابى عێراق بوو.