نوچه‌نێت
عه‌لى ره‌شید سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر رایگه‌یاند، بۆ دانانى پارێزگارى هه‌ولێر په‌له‌یان نییه و كاتیان به‌ده‌سته‌وه ماوه و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه تا ئێستا هیچ به‌ربژێرێك به فه‌رمى پێشنیار نه‌كراوه.
عه‌لى ره‌شید لێدوانه‌كه‌ى بۆ ماڵپه‌ڕى “رووداو” داوه، دووپاتى كردووه‌ته‌وه له‌ڕووى یاسایی و كارگێڕییه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌به‌ڕێوه‌بردنى كاره‌كانى پارێزگارى هه‌ولێر نییه و هێمن قادر جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر ئیشوكاره‌كان به‌ڕێوده‌بات.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر روونى ده‌كاته‌وه، به‌گوێره‌ى یاسا 90 رۆژ ده‌رفه‌ته بۆئه‌وه‌ى پارێزگارى نوێ دابنرێت، بۆیه كاتیان به‌ده‌سته‌وه ماوه و په‌له ناكه‌ن.
66 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر د. فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر به نه‌خۆشى كۆرۆنا، كۆچى دوایى كرد. پۆستى پارێزگارى هه‌ولێر پشكى پارتییه و بۆیه ده‌بێت ئه‌و حزبه كه‌سێك دابنێ.