نوچه‌نێت
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌ب” دواى ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانى گۆڕه‌پانى ته‌یڕان له به‌غدا، شه‌ڕى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ناوخۆ وده‌ره‌وه قوڕستر ده‌بێت.
رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌ب” كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، ئه‌مڕۆ شه‌موو راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و له ناونیشانى هاتووه، “كازمى له دوو به‌ره‌وه شه‌ڕ ده‌كات: ئێران و داعش” له راپۆرته‌كه‌دا باس له ئاڵۆزبوونى ئه‌ركه ئه‌منییه‌كانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كرێت.
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو كرده‌یه‌كى تیرۆریستی روویدا، كاتێك دوو تیرۆریست خۆیان له بازاڕێكى میلى به ناوى گۆڕه‌پانى ته‌یران له ناوچه‌ى باب الشرقى ته‌قانده‌وه و 142 كه‌سیان به كوژرا و برینداره‌وه كرده قوربانى.
دواى ئه‌م رووداوه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، به‌و پێیه‌ى كه فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانیشه زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان رێكخست. دوێنێش رایگه‌یاند كه كه‌لێنێكى ئه‌منى هه‌بووه بۆیه ئه‌م كرده تیرۆریستییه روویداوه.
به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى رۆژنامه‌كه دواى ئه‌م ته‌قینه‌وه ئه‌ركى كازمى قوڕستر ده‌بێت، له لایه‌ك ده‌بێت ده‌رفه‌ت به هێزه‌كانى ئێران نه‌دات تا بارودۆخه‌كه هه‌لبقۆزنه‌وه و بارى ئه‌منى ئاڵۆزتر بكه‌ن، له‌لایه‌كى تریش ده‌بێت رێگه‌نه‌دات میلیشیاكانى شیعه بیر له لێدانى سوننه‌كان بكه‌نه‌وه “به‌ناوى تۆڵه‌كردنه‌وه” جگه له‌مه‌یش ده‌بێت له به‌ره‌كى تر رووبه‌ڕووى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ببێته‌وه.
جگه له‌م دوو به‌ره‌یه كازمى ده‌بێت له‌ناو ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئه‌و كه‌سانه ده‌ربكات، كه سه‌ربه ئێرانن و دوێنیش ئه‌م كاره‌ى كرد كاتێك هه‌ر یه‌كه له جه‌عفه‌ر به‌تات فه‌رمانده‌ى پۆلیسى فیدڕاڵى وئه‌بوعه‌لى به‌سڕى به‌رپرسى “خلیه الصقور” له‌هه‌واڵگرى دوورخسته‌وه.
به‌گوته‌ى رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌ب” ئه‌مه زه‌برێكى كوشنده‌ى كازمى بوو، به‌ر هه‌ژموونى ئێران له‌ناو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى عێراق كه‌وت چونكه ئه‌م دوو به‌رپرسه، په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و چه‌ند ساڵێكه كار بۆ ئامانج وبه‌رژوه‌ندییه‌كانى ئێران ده‌كه‌ن.
سێ توێژه‌رى بوارى ئاسایش و به‌رگرى بۆ رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌ب” قسه‌یان كردووه و دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، رێكخراوى تیرۆریستى داعش ئه‌و توانایه‌ى نه‌ماوه زه‌برى كوشنده له عێراق بدات، به‌ڵام ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ى كه له هێزه عێراقییه‌كان هه‌ن هۆكارن له رووداوه‌كه‌ى رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو.
مارسین شه‌مه‌رى كه یه‌كێكه له توێژه‌ره‌كان له ده‌زگاى برۆكینگزى ئه‌مریكى ده‌ڵێ، هێرشى میلیشیاكان بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى و دواتر پێداگریى له‌سه‌ر ده‌ركردنى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان، په‌یوه‌ندى و هاوئاهه‌نگى نێوان هێزه عێراقییه‌كان و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانانى تێكداوه.