تەقینەوەیەكی گەورە خازر دەهەژێنێت
نوچە: هەولێر
سەرچاوەیەك لە ناو هێزەكانی پێشمەرگەوە بە نوچەی راگەیاند، تەقینەوەیەكی گەورە خازر دەهەژێنێت، كە پێدەچێت داعش پردەكەیان تەقاندبێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی “بەهۆی ئەوەی خازر لە ناو قوڵاییدایە و لە هێزەكانی پێشمەرگەوە دیار نیە، بۆیە نازانرێت ئەو تەقینەوەیە چیە”، وتیشی “بەڵام پێدەچێت پردەكە تەقێنرابێتەوە، تا رێی لە پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگە بگرێت”.