نوچه‌نێت
ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له راگه‌یه‌نراوێكدا، سه‌ركۆنه‌ى كرده خۆكوژییه‌كه‌ى رۆژى پێنجشه‌مى رابردووى به‌غدا ده‌كات و دوایش ده‌كات لێكۆڵینه‌وه له رووداوه تیرۆریستییه‌كه بكرێت و به‌رپرسیارانى سزا بدرێن.
له راگه‌یه‌نراوێكى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى هاتووه، “ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش به توندوترین گوزارشت سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و كاره تیرۆریستییه ترسنۆكانه ده‌كه‌ن كه له به‌غدا روویداوه”.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ده‌بێت دادگاى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه رێكخه‌ر سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستانه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش داواى له وڵاتانیش ده‌كات هاوكارى عێراق بكه‌ن له بوارى ئه‌منیدا.
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو دوو كرده‌ى خۆكوژى له گۆڕه‌پانى ته‌یران له ناوچه‌ى باب شه‌رگى له به‌غدا روویدا، له ئه‌نجامى ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه 32 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 110 كه‌سیش بریندار بوون.