نەوشیروان مستەفا و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد كۆبوونەوە
نوچە: سلێمانی
لە مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان هەر یەكە لە نەوشیروان مستەفا و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد كۆبوونەوە، كۆبوونەوەكە پەیوەندی بە پرسی پارێزگاری سلێمانییەوە بووە.
بە گوێرەی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا چەند پێشنیارێك خراوەتە بەردەم گۆڕان، لەوانەیش دواخستنی هەڵبژاردنی پارێزگار و دڵنیایی وەرگرتن لە گۆڕان، كە دەستناخاتە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتییەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان لەو كۆبوونەوەیەدا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد رەزامەندی یەكێتی بە نەوشیروان مستەفا داوە، كە حیزبەكەی رازییە بە رێككەوتنی دوو ساڵ بە دوو ساڵی پارێزگار لەلایەن یەكێتی و گۆڕانەوە و دوو ساڵی یەكەمیش بەر بزووتنەوەی گۆڕان بكەوێتن بەڵام بە مەرجی ئەوەی هیچ كام لە سەرۆكی لیستی یەكێتی و گۆڕان نەكرێنە پارێزگار، تا ئێستایش نەوشیروان مستەفا هیچ وەڵامێكی نەداوتەوە.
لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا، دلێری سەید مەجیدیش ئامادە بووە.