نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له راپۆرتێكدا پێیوایه، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له حزبه گه‌وره‌كان، سه‌ركێشى كردووه و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى دواخستووه.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسى له‌وه كردووه، دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بۆ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ هه‌لێكه بۆ حزبه نوێیه‌كان تا بتوانن متمانه‌ى خۆپێشانده‌ران به‌ده‌ست بهێنن.
رۆژنامه‌كه دواخستنى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمى به سه‌ركێشى ده‌زانێ، چونكه ئه‌و واده نوێیه‌ى دایناوه دواى تێپه‌ڕبوونى سێ مانگى هاوینى عێراق دێت، كه ساڵانه له‌م وه‌رزه‌دا به‌هۆى نه‌بوونى كاره‌باوه ناڕه‌زاییه‌كى زۆر له‌به‌رانبه‌ر حكوومه‌ت دروست ده‌بێت.
رۆژنامه‌كه پێیوایه دواخستن له به‌رژوه‌ندى حزبه كۆنه‌كان نییه، چونكه حزبى زیاتر دروست ده‌بن و هه‌وڵى تۆماركردنى ناوه‌كانیان ده‌ده‌ن.
دووه‌میش حكومه‌تى كازمى هه‌وڵ ده‌دات زۆرترین خه‌ڵك بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان، بۆیه به دواخستنى ئه‌م ئامانجه‌ى به‌ده‌ست ده‌هێنێ. چونكه له هه‌ڵبژاردنى رابردوو كه له 2018 به‌ڕێوه‌چوو ده‌ركه‌وت، به‌شدارنه‌بوونى خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردن ده‌چێته به‌رژوه‌ندى حزبه كۆنه‌كان.
دواى چه‌ند مانگێك له دیاركردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته” شه‌شى حوزه‌یران” رۆژى سێشه‌مى رابردوو حكومه‌تى عێراق بڕیارى دا هه‌ڵبژاردن بۆ 10ى مانگى تشرینى یه‌كه‌م دوابخرێت.