نوچه‌نێت
دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانانى هه‌رێمى كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران باسى لێبڕینى 35% مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كرابێت و ده‌ڵێ، “له هیچ حاڵه‌تێك له رێژه‌ى 79% ى مووچه كه‌متر به فه‌رمانبه‌ران نادرێت”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ى كانوونى دووه‌م، دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانان به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند، به هیچ شێوه‌یه‌ك باسى لێبڕینى 35% مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران نه‌كراوه.
دارا ره‌شید گوتى، “ئه‌م قسه‌یه هیچ بنه‌ماى نییه، بڕیاره شه‌مووى داهاتوو شاندى هه‌رێمى كوردستان بچێته‌وه به‌غدا، هه‌روه‌ها شاندێكى تر‌ى باڵاى سیاسى ده‌چنه به‌غدا و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتن بكرێت”.
له‌به‌شێكى تر‌ى له ئه‌گه‌رى رێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا وه‌زیرى پلاندانان گوتى، “ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌وتین، ئه‌و به داهاتى خۆمان مووچه ده‌درێت، ئێستا 79% مووچه ده‌درێت، له هیچ حاڵه‌تێك له‌م رێژه‌یه كه‌متر نادرێت و مه‌گه‌ر ته‌نگژه‌یه‌كى دارایى گه‌وره‌مان بێته‌رێ”.