داعش بۆ 4000 خێزانى ئێزدى: یان مسوڵمان ببن، یان هەمووتان دەکوژین
نووچەنێت-شەفەق نیوز
چەکدارانى داعش مۆڵەتى هەتا سبەینێى داوەتە چوار هەزار خێزانى ئێزدى بندەستى، بۆ هەڵبژێرن لەنێوان مسوڵمانبوون یان کوژراندا.
چالاکوانى ئێزدى عەلى سنجارى بە شەفەق نیوزى ووتووە کە رێکخراوى تیرۆریستى داعش مۆڵەتى هەتا 10ى ئابى داوەتە دانیشتوانى باشوورى شەنگال وەکو گوندەکانى حاتەمییە و حۆجۆ (24 کیلۆمەتر خواروى شنگال) تا لەنێوان مردن و وازهێنان لە ئایینەکەیاندا یەکێکیان هەڵبژێرن.
بە ووتەى ئەو چالاکوانە لەو ناوچەیەدا 4000 هەزار خێزانى ئێزدى هەن و ئەگەر بەپەلە فریایان نەکەوون کارەسات روودەدات.
دانیشتوانە ئێزدییەکان داوایان لە چەکدارەکان کردووە وەک رێگەچارەیەکى سێیەم رێگەیان بدەن ناوچەکە چۆڵ بکەن و بۆ داعشى بەجێ بهێڵن، بەڵام داعش ئەو داوایەى رەتکردۆتەوە و ووتوویەتى رێگاچارەى سێیەم نییە.
سبەینێ ئەو وادەیە کۆتایى دێت کە داعش بۆ ئەو 4000 خێزانەى دیارى کردووە.