دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدا 25 قوربانى لێكه‌وته‌وه‌

0

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه‌ى یه‌ك به‌دواى له‌ بازاڕى باب شه‌رجى له‌ به‌غدا روویاندا و 25 كه‌س به‌ كوژران و بریندار بوونه‌ قوربانى.

به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ى كانوونى دووه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌ى یه‌ك له‌دواى یه‌ك له‌ بازاڕى باب شه‌رجى “باب الشرقى” له‌ گۆڕه‌پانى ته‌یران روویاندا. كه‌ هاووڵاتیانى ئاسایى شاره‌كه‌ كاسبى تێدا ده‌كه‌ن.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاره‌ سه‌ره‌تاییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ته‌قینه‌وه‌كان خۆكوژی بووه‌ و نۆ كه‌س له‌ ئه‌نجامیاندا كوژراون و 15 كه‌سیش بریندارن.

تا ئێستا هیچ راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمى له‌باره‌ى كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌ و هیچ رێكخراوێكى تیرۆریستیش به‌رپرسیارێتى‌ تاوانه‌كه‌ى له‌ ئه‌ستۆ‌ نه‌گرتووه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com