نوچه‌نێت
رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى ره‌خنه‌یه‌كى توند ئاراسته‌ى حكومه‌تى عێراق ده‌كات و داواى لێده‌كات سنوورێك بۆ “تیرۆرى”ى میلیشیاكان ده‌رهه‌ق به خۆپێشانده‌ران و چالاكوانان دابنێ. ئاژانسێكى به‌ریتانیش له به‌دواداچوونێك ئاشكراى ده‌كات ته‌نیا له به‌سڕه زیاتر له 50 چالاكوان تیرۆر كراون.
رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى”ئه‌منستى” په‌یامێكى له تویته‌ر ئاراسته‌ى حكومه‌تى عێراق كردووه و داواى لێده‌كات سنوورێك بۆ ئه‌و تیرۆره دابنێ كه ده‌رهه‌ق به خۆپێشانده‌ران و چالاكوانان ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و داوایه‌ى ئه‌منستى داواى په‌خشكردنى به‌رنامه‌یه‌كى به‌ڵگه‌نامه‌یى دێت، كه له‌لایه‌ن كه‌ناڵى BBC په‌خشكراوه و باس له بكوژانى هیشام هاشمى شرۆڤه‌كارى ناسراوى عێراق ده‌كات و میلیشیایه‌ك كه ناوى نه‌هاتووه به كوشتنى هاشمى تۆمه‌تبار ده‌كات.
هه‌ر له راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه، ته‌نیا له به‌سڕه 50 كه‌س تیرۆر‌كراون له‌وانه‌ى ره‌خنه‌یان له ئێران و میلیشیاكانى هه‌بووه.
به‌گوێره‌ى ئاماره فه‌رمییه‌كان له مانگى ئۆكتۆبه‌رى 2019 وه تا ئێستا 750 كه‌س له خۆپێشاندانه‌كانى عێراق كوژراون و 27 هه‌زار كه‌سیش بریندارن.