نوچه‌نێت
سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ئاشكرایان كردووه سێ ته‌قینه‌وه له باره‌گاكانى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراقى له جورف سه‌خه‌ر روویانداوه و ئه‌مریكا ره‌تی ده‌كاته‌وه هیچ هێرشێكى بۆ سه‌ر میلیشیاكان ئه‌نجام دابێت.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه و چه‌ندان ماڵپه‌ڕى تر‌ى عه‌ره‌بى و جیهانى ئاشكرایان كردووه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێ ته‌قینه‌وه‌ى له نزیك باره‌گاكانى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراقى روویانداوه و به‌ڵام تا ئێستا زیانه‌كانى ئاشكرا نه‌بووه.
ئه‌و ته‌قینه‌وانه له شارۆچكه‌ى جورف سه‌خه‌ر بووه، كه ده‌كه‌وێته باشوورى به‌غدا و چه‌ندان ساڵه له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه كۆنتڕۆڵكراوه و ته‌نانه‌ت بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقیش نییه سه‌ردانى ئه‌و شوێنه بكات.
فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌باره‌ى ته‌قینه‌وه‌كان ره‌تی كردووه‌ته‌وه، هیچ ئۆپراسیۆن و هێرشێكى ئاسمانیان له‌دژى میلیشیاكان ئه‌نجام دابێت.
پێشتر چه‌ندان جار هێرشى هاوشێوه‌ى كراوه‌ته سه‌ر میلیشیاكانى عێراق و ئه‌و هێزانه ئه‌مریكا و ئیسرائیلیان له‌و هێرشانه تۆمه‌تبار كردووه.