نوچه‌نێت
فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له دیمانه‌یه‌كى كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه، ئاشكراى كرد عێراق داواى له ئێران كردووه هه‌وڵ بدات هێرشه مووشه‌كییه‌كانى سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز رابگيرێن.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له دیمانه‌كه‌دا باسى له چه‌ندان بابه‌ت كردووه و یه‌كێك له بابه‌ته‌كان هێرشى مووشه‌كى سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا و به‌ئامانجگرتنى شانده دیپلۆماسییه‌كانه.
فوئاد حوسێن به راشكاوى باس له‌وه ده‌كات، عێراق داواى له ئێران كردووه بۆئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى هه‌بێت و ئه‌و هێرشانه رابگرێت.
هۆشدارییش ده‌دات و ده‌ڵێ، “ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره هێرش بكرێته‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌ى ئه‌وا ئه‌مریكا رێكاریى توند ده‌گرێته‌به‌ر، هه‌ر هێرشێكیش بكرێت ئه‌وا شه‌رمه‌زارى بۆ عێراق دروست ده‌كات”.
مانگى رابردوو ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق شاندێكى تایبه‌تى ناردووه‌ته تاران بۆئه‌وه‌ى په‌یامی ئه‌وه به ئێران بده‌ن كه ده‌بێت هێرشه مووشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا بوه‌ستێنێ.