بریتانیاش لە داعش دەدات

0

uk-flagبریتانیاش لە داعش دەدات
نووچەنێت-دەیلى میرەر

ئەمڕۆ شەممە 9ى ئاب رۆژنامەى دەیلى میرەرى بریتانى ئاشکراى کرد کە ووڵاتەکەى چەند یەکەیەکى تایبەتى دەنێرێتە عێراق، بۆ یارمەتیدانى ئاوارەکان لەلایەک و توێژینەوە لە لێدانى داعش.
بەپێى هەواڵەکە ئێستا فشار لە نێوەندە جیاوازەکانى بریتانیا درووستبووە تا ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئەو ووڵاتە پشووە هاوینەکەى راوەستێنێت و کۆببێتەوە بۆ ئەگەرى رێگەپێدان بە سوپاى ئەو ووڵاتە تا بەشدارى بکات لە لێدانى داعش.
بە ووتەى رۆژنامەکە کارى یەکە تایبەتەکانى سوپاى بریتانیا لەسەر خاکى عێراق دوو تەوەرى سەرەکى دەبێت: یەکەم دیارى کردنى ووردى شوێنى ئاوارەکانى پارێزگاى موسڵ (غەیرە سوننەکان) کە ئێستا لە بریتانیاوە بڕى 8 ملیۆن پاوەندى ئیستەرلینى تەرخانکراوە بۆ یارمەتیدانیان، دووەمین کۆکردنەوەى زانیارى هەواڵگرى لەسەر داعش.
سەرچاوەیەکى سەربازى بریتانى کە بۆ رۆژنامەکە دواوە، داعشى بە هەڕەشەیەکى ترسناک داناوە.

هەر سەبارەت بەم بابەتە رۆژنامەى دەیلى بریتانى دەڵێت ئەو هێزە تایبەتانە حاڵى حازر لە عێراقن و زمانى عەرەبى بەباشى دەزانن و دواى 10 ساڵ ئەزموون ئێستا شارەزاییەکى باشیان لە چیا و ناوچە جیاوازەکانى عێراقدا هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com