وه‌زیرى به‌رگرى و سوپاسالارى توركیا گه‌یشتنه‌ به‌غدا

0

نوچه‌نێت

خلوسى ئاكار وه‌زیرى به‌رگرى توركیا و یه‌شار گوله‌ر سوپاسالارى توركیا گه‌یشتنه‌ به‌غدا و بڕیار له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق بكه‌ن.

ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، جیا له‌ جومعه‌ عیناد وه‌زیرى به‌رگرى عێراق، خلوسى ئاكار له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق و مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ كۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ گرنگترین ئه‌و دۆسیانه‌ى كه‌ شاندى باڵاى سوپاى توركیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق تاوتوێى ده‌كه‌ن، ئاژانسى ئه‌نادۆڵ ده‌ڵێ، دۆسیه‌ى تیرۆر و هاوكاریى ئه‌منى دوو بابه‌تى گرنگ ده‌بن كه‌ به‌رپرسانى توركیا و عێراق قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com