نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارانى عێراق ئاشكرایان كردووه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن قه‌باره‌ى بودجه‌ى عێراق كه‌م بكه‌نه‌وه، له 164 ترلیۆن دیناره‌وه بیكه‌ن به 120 یان 130 ترلیۆن دینار.
ئه‌مڕۆیش په‌رله‌مانتاران له كۆبوونه‌وه و مشتومڕدان بۆئه‌وه‌ى قه‌باره‌ى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 كه‌م بكه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له ماڵپه‌ڕى “به‌غداد توده‌ى” بڵاوكراوه‌ته‌وه، په‌رله‌مانتاران ده‌یانه‌وێ قه‌باره‌ى بودجه‌ى گشتى له 164 ترلیۆن دینار بكه‌ن به 120 ترلیۆن یان 130 ترلیۆن دینار.
بۆئه‌مه‌یش پێنج لیژنه‌ى لاوه‌كییان له لیژنه‌ى دارایى پێكهێنا‌وه و ده‌یانه‌وێ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان بكه‌ن تا خه‌رجییه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
هاوكات حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئه‌مڕۆ دووپاتى له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى بودجه‌كه كردووه‌ته‌وه.
په‌رله‌مانتاران به‌دوورى ده‌زانن، ئه‌م هه‌فته‌یه بتوانرێت بودجه‌ى گشتى بۆساڵى 2021 بخرێته ده‌نگدانه‌وه و ده‌ڵێ، “ده‌بێت به‌ر له هه‌ر شتێك قه‌باره‌كه‌ى كه‌م بكرێته‌وه”.