نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ 17ى كانوونى دووه‌م ساڵیادى شه‌ڕى گێژه‌لوكه‌ى بیابانه، ئه‌و شه‌ڕه‌ى كه به 42 رۆژ كوێتى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى عێراق رزگاركرد و مێژووى عێراقیشى به ته‌واوى گۆڕى.
ئه‌مڕۆ 30 ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕى گێژه‌لوكه‌ى بیابان تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و شه‌ڕه‌ى كه ئه‌مریكا و چه‌ندان وڵاتى تر له دژى رژێمى سه‌دام حوسێن رایانگه‌یاند. ئه‌و شه‌ڕه به كورترین شه‌ڕ داده‌نرێت له مێژووى عێراق و ناوچه‌كه به‌ڵام مێژووى وڵاته‌كه‌ى “عێراق”ى گۆڕى.
باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له كوێت به‌م بۆنه‌یه‌وه په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و شانازى به‌وه كردووه كه له‌م رۆژه‌دا هه‌ڵمه‌تى ئه‌مریكا بۆ ده‌ركردنى هێزه عێراقییه‌كان له كوێت ده‌ستپێكردووه.
گێژه‌لوكه‌ى بیابان له 17ى كانوونى دووه‌مى ساڵى 1991 ده‌ستىپێكرد و سه‌ره‌تا به بۆردمانكردن و دواتر له 24ى شوباتى هه‌مان ساڵ ئۆپراسیۆنى وشكانى ده‌ستپێكرد، به سێ رۆژ سوپاى عێراق تێكشكا و جۆرج بۆش سه‌رۆكى ئه‌و كاته‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا رزگاركردنى كوێتى راگه‌یاند.