سنوور و دەسەڵاتە کوردییە هاوچەرخەکان لە نەخشەیەکدا ببینە
سایتى (ڤۆکس)ى ئینگلیزى زمان 40 نەخشەى جۆراوجۆرى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستى داناوە، کە یەکێکیان تایبەتە بە کوردستان. نەخشەکە هەموو سنوورە هاوچەرخەکانى تێدایە لە سەرەتاى سەدەى بیستەمەوە و بە تەماشاکردنى بیرۆکەیەکى خێرا وەردەگرێت دەربارەى ئەو نەخشانەى پێشووتر وەک نەخشەى کوردستان دیارى کراوون، هەروەک ناوچە کوردنشینەکانى دەرەوەى سنوورى کوردستانى گەورەشى تێدایە وەکو ناوچەکانى ئەنادۆڵ و باشوورى عێراق و خۆراسان و سەروى تاران و کۆمارەکانى سۆڤیەتى جاران.
بەڵام ئەوەى جێگەى سەرنجە ناوچەکانى لورستان و چوار محەل و بەختیارى تێدا نیە کە دەکەونە رۆژهەڵاتى کوردستان و هەتا کەنداوى فارس درێژدەبنەوە