25 ملیۆن ده‌نگده‌ر له‌ عێراق هه‌یه‌

0

نوچه‌نێت

كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق رایگه‌یاند، 25 ملیۆن كه‌س له‌ عێراق مافى به‌شداربوونیان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌یه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگى حوزه‌یرانى داهاتوو به‌ڕێوه ‌بچێت.

ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر زارى گوته‌بێژه‌كه‌ى رایگه‌یاند، نزیكه‌ى 25 ملیۆن كه‌س له‌ عێراق مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌، ئه‌مه‌یش به‌ به‌راورد به‌ هه‌ڵبژاردنى رابردوو دوو ملیۆن ده‌نگده‌ر زیادى كردووه‌.

كۆمسیۆن دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش ده‌كاته‌وه‌ تا ئێستا نازانرێ چه‌ند ده‌نگده‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات هه‌یه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هێشتا بڕیارى یه‌كلایى له‌سه‌ر دواخستنى هه‌ڵبژاردن نه‌دراوه‌.

چونكه‌ دوو رۆژه‌ باس له‌ دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ده‌كرێت و ئه‌مرۆیش ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، لایه‌نه‌كانى عێراق گفتوگۆ له‌باره‌ى دواخستنى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com