نوچه‌نێت
بڕیاره ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر شاندێكى باڵاى پارتى سه‌ردانى یه‌كێتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بكات و تاوتوێى چه‌ند مژارێك بكه‌ن كه یه‌كێكیان هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراقه.
عه‌لى حوسێن ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى و به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كانى ئه‌و حزبه، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى راگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شاندێكى باڵاى پارتى سه‌ردانى یه‌كێتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كانى روونكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، “لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ ھەموو لایەنەکان پرسی ھەبوونی ھەماھەنگی بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق و کۆدەنگیی لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکەین”
له دوو رۆژى رابردوو شاندێكى پارتى سه‌ردانى چه‌ند حزبێكى كوردستانى كردووه، له‌وانه یه‌كگرتووى ئیسلامى و بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى و حزبى شیوعى كوردستان.