نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانى عێراق كرد

0

نوچه‌نێت

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شه‌هاب جاهید زه‌نگه‌نه‌ فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانى عێراق كرد و له‌ دیدارێكدا سه‌رۆكى هه‌رێم جه‌ختى له‌سه‌ر رۆڵى سوپاى عێراق كرده‌وه‌.

ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌:

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13/1/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز شهاب جاهد زه‌نگه‌نه‌، فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانیى عێراق كرد.

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به‌بۆنه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كه‌ى و ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانیى عێراق، پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێزیان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌رك و پۆستى تازه‌یدا بۆ خواست.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ ڕۆڵى سوپاى عێراق وه‌ك سوپایه‌كى نیشتمانى بۆ پارێزگارى و به‌رگریكردن له‌ وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر كرده‌وه‌ و یادى سه‌دساڵه‌ى دامه‌زراندنى له‌ سوپا پیرۆز كرد.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز شهاب جاهد زه‌نگه‌نه‌، فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانیى عێراق، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ پێشوازیكردنى ده‌ربڕى.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com