نوچه‌نیت
ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر پرۆسه‌ى خوێندن كۆ ده‌بێته‌وه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى چه‌ند پێشنیارێكى كردووه و له هیچیان لاریى له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان نییه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13 كانوونى دووه‌م، لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه و چاوه‌ڕوانى پێشنیاره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كات بۆئه‌وه‌ى بڕیار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان بدات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى “رووداو” بڵاوى كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى چه‌ند پێشنیارێكى كردووه، له‌وانه ده‌كرێت پرۆسه‌ى په‌روه‌رده به‌رده‌وام بێت و له‌باره‌ى مه‌ترسى كۆرۆنایش له پێشنیاره‌كانى، ته‌ندروستى مه‌ترسییه‌كه به مامناوه‌ند وه‌سف ده‌كات و دووپاتیش له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له ناوه‌ندى خوێندن ده‌كاته‌وه.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هیچ لارییه‌كى له كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان نییه.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌تیش هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى ئاشكراى ده‌كات، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پێشنیارى كردووه سه‌ره‌تاى مانگى دوو “شوبات” قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه.