نوچه‌نێت
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێ، “ده‌بێت له ئاماده‌كردنى هەموو ئەگەرەکان لە بەرچاو بگیرێت و بودجەیەکی واقیعی و شەفاف بێت”
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئابوورى له‌هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه. به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه باسى هێڵه گشتییه‌كانى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان و چاكسازى كراوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌كه گوتوویه‌تى، “پێویستە لە ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 ، هەموو ئەگەرەکان لە بەرچاو بگیرێت و بودجەیەکی واقیعی و شەفاف بێت و پشت بە ژمارە و داتا و داهاتی نەوتی و نانەوتی و خەرجی ڕاستەقینە و کورتھێنان و دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان ببەستێت”
سه‌رۆكى حكومه‌تى دووپاتیشى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه ده‌بێت، بودجه‌كه هۆكارێك بێت بۆ بره‌ودان به شه‌فافیه‌ت له هه‌رێمى كوردستان.
بڕیاره سبه‌ى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران باس له هێڵه گشتییه‌كانى بودجه‌كه بكرێت و دواى ئاماده‌كردنیشى به په‌رله‌مانى كوردستان ده‌درێت تا په‌سندى بكات.