سیهام میران تایبەت بە نوچەنێت
حکومەتی ھەرێمی کوردستان لێخۆشبوو‌ن لە دانەوەی قەرزی باج تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەم درێژ ده‌كاته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى باج وده‌رامه‌ت ده‌ڵێ له‌سه‌ر راسپارده‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت ئه‌و بڕیاره دراوه و بۆ به‌رژوه‌ندى هاووڵاتیانه.
د.کەمال وەرتی، بەڕێوبەری گشتی باج و دەرامەت و خانووبه‌ره‌ى میرى بۆ “نوچەنێت” گوتی، “بڕیاری درێژکردنەوەی لێخۆشبوونی لە سزا وسوی دواکەوتن خەڵکێکی زۆر ده‌گرێته‌وه، ئەو بڕیارە بۆ هەڵگرتن و سوکكردنی باری سەرشانی هاووڵاتیان بوو. بەهۆی قەیران و شەڕی داعش و کۆمەڵەک هۆکارى تر‌ى سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی خەڵکێکی زۆر نەیتوانی باجی خۆی لە کاتی خۆیدا بدات. بۆیه حکومەت بە باشی زانی سێ مانگ مۆڵەت بدات بە خەڵک بۆئەوەی لە سزاوسوەکان خۆش ببێت بەڵام بە مەرجێک باجە بنەڕەتیەکە بدەن بە گەنجینەی دەوڵەت”
دواتر كه‌مال وه‌رتى باسى له هۆكارى درێژكردنه‌وه‌كه كرد و گوتى، “هەر بۆیە لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا خەڵکێکی زۆر نەیتوانی باجەکانیان بدەن، حکومەت وای بەباش زانی قەرەبووی ئەو ماوەیە بکاتەوە کە بەر پشووی فەرمى کەوتووە و بۆ هاووڵاتیان تا کۆتایی کانوونی دووەم درێژ بکاتەوە و باجەکانیان پاکتاو بکەن و بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرس دەبن بەرامبەر بە یاسا ” .
سه‌باره‌ت به جۆرى باجه‌كانیشى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى باجى هه‌رێم گوتی، “سەرجەم باجەکان دەگرێتەوە، له‌وانه باجی کۆمپانیاکان و باجی پیشە و باجی عقارات وزەوی و هەر جۆرە باجێک کە سزاوسوی هاتبێتە سەر ئەو بریارە دەیگرێتەوە، هەروەها ئەو بریاره ته‌نیا شوێنی بازرگانی دەگرێتەوە، شوێنی نیستەجێبوون ناگرێتەوە”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى باسى له‌وه كرد، به‌گوێره‌ى یاسا ناكرێت لێخۆشبوو‌ن بۆ نه‌دانى باج بدرێت، كه‌مال وه‌رتى گوتى” ئه‌مه هاوکارییەکە بۆ هاووڵاتیان و خەڵک ، باج بە یاسا رێکدەخرێت و بە یاسا دەدرێت، باجیش کەس ناتوانێی لێ خۆشببێت، بەڵام سزا و سو کە کەسێک نەتوانێ ساڵانە لە کاتی دیاریکراوی خۆی بیدات ئەو کات ١٠% یا ٢٠% ی دێتە سەر، بۆیە ئەمە وەک هاوکاری خەڵک ودەستگرتنی خەڵکە، ئەگەرنا دەبێ سزاوسوەکەش بدات بەڵام ڵێرەدا حكوومەت لێی خۆشدەبێت”.
د.کەمال وەرتی، بەڕێوه‌بەری گشتی باجی ھەرێم له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت گوتی، “ئەم بڕیارە لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بووە، بۆ ئەوەی ئاسانکاری زیاتر بۆ ھاووڵاتییان بکرێت”