نوچه‌نێت
شاندێكى باڵاى پارتى به نیازه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووى ئیسلامى و پێنجشه‌مه‌یش له‌گه‌ڵ یه‌كێتى كۆببێته‌وه و رۆژانى دواتریش سه‌ردانى ته‌واوى حزبه سیاسیه‌كانى كوردستان ده‌كات.
عه‌لى حوسێن ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى و به‌رپرسى په‌یوه‌ندى نیشتیمانییه‌كانى پارتى رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌م شاندێكى باڵاى پارتى سه‌ردانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ده‌كات و رۆژى پێنجشه‌میش سه‌ردانى یه‌كێتى ده‌كات.
عه‌لى حوسێن دووپاتى ده‌كاته‌وه، له رۆژانى دواتر شانده باڵاكه‌ى پارتى سه‌ردانى ته‌واوى لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات.
سه‌باره‌ت به ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كانى پارتى بۆ لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌گوترێ بۆ تاوتوێكردنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق و كێشه‌كانى ناوخۆى هه‌رێمه.
ماوه‌یه‌كه پڕۆسه‌ى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان سست بووه و به‌گوته‌ى چاودێران ئه‌نجامدانى ئه‌م كۆبوونه‌وانه ئه‌م سستیانه ناهێڵێ.