نوچه‌نێت
بڕیاره سبه‌ى چوارشه‌م لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه و گرنگترین ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان ده‌بێت.
سبه‌ى چوارشه‌م لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه، تاوتوێى بابه‌تى كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان و رێكارییه نوێیه‌كانى خۆپارێزى ده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه هه‌ر یه‌كه له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده پێشنیارى خۆیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوێندن ئاماده كردووه و زۆربه‌ى ئاماژه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ن به كۆمه‌ڵێك رێكاریى خۆپارێزى قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه.
پێشتر لیژنه‌ى په‌روه‌رده له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاندبوو، پێشبینى ده‌كه‌ن بۆ سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه.
سه‌یوان عه‌لى بریكارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئه‌مڕۆ لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى رووداو داوه و گوتوویه‌تى، پێویستمان به 140 رۆژه بۆئه‌وه‌ى پرۆگرامى خوێندن ته‌واو بكه‌ین.