نوچه‌نێت
باڵیۆزى یه‌كیتى ئه‌وروپا له به‌غدا هۆشدارى له‌سه‌ر بارودۆخى عێراق ده‌دات و ده‌ڵێ، “هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت بزانن عێراق لاواز و ناسه‌قامگیره، شتێك نییه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى فاشل كۆتایى دێت”
مارتن هۆت باڵیۆزى یه‌كێتى ئه‌وروپا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه له ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ هۆشداریى له‌سه‌ر بارودۆخى عێراق ده‌دات وهه‌موو وڵاتان له رووخانى ده‌وڵه‌تى عێراق ئاگادار ده‌كاته‌وه.
هۆت له لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، “هه‌ندێك لایه‌نى بیانى عێراق وه‌ك گۆڕه‌پانێك بۆ شه‌ڕى وه‌كاله‌ت به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌مه‌یش ناسه‌قامگیرى ناوخۆى عێراق وهه‌رێمه‌كه زیاد ده‌كات”.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه سه‌قامگیرى عێراق بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه گرنگه. هۆشدارییش ده‌دات له‌وه‌ى عێراق زۆر له‌وه لاوازتره كه وێناى ده‌كرێت وده‌ڵێ، “هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت بزانن عێراق لاوازه و ناسه‌قامگیره و شتێك نییه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى فاشل كۆتایى بێت و ئه‌مه‌یش لێكه‌وته‌ى بۆ ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه ده‌بێت”.