سیهـام میـران ، تایبه‌ت به نوچەنێت
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا هیچ ئاهه‌نگێكى فه‌رمى به‌بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى تازه 2020 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌نه‌چوون، كه‌چى به‌گوێره‌ى ئه‌و ئاماره‌ى له‌لایه‌ن گه‌شتوگوزارى هه‌ولێر هه‌یه زیاتر له 85 هه‌زار گه‌شتیارى روویان له هه‌ولێر كردووه.
نەریمان فازڵ گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەولێر بۆ نوچەنێت گوتی، “لەگەڵ ئەوەی هیچ جۆرە ئاهەنگێک ئەنجام نەدرا بەڵام بەگوێرەی ئەو ئامارەی لەبەردەستی ئێمەدایە تەنیا لەپشووەکانی سەری ساڵ نزیکەی 84 هه‌زار گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان کردووه”
نه‌ریمان فازڵ باسى له‌وه‌یش كردووه خه‌ڵكى كوردستان له‌و هاتنى ئه‌و گه‌شتیارانه سوودمه‌ند بووه، به‌ڵام نازانرێ داهاته‌كه چه‌نده، نه‌ریمان گوتی، ” بێگومان کاریگەری لەسەر گەشتوگوزارو هەموو بازاڕ هەبووە، چونکە لەهاتنی گەشتیار تەنیا شوێنی گەشتیاری سودمەند نابێت، هیچ خەمڵاندنێکمان بەپارە لەبەردەستدا نییە. هۆکارەكەش ئەوەیە چونکە داهاتی گەشتیار ڕاستەوخۆ بۆ بازاڕە بۆیە کەمتر دیار دەبێت کە داهاتەکەی چەند بێت”.
به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رى ساڵى رابردوو “2020” هاتنى گه‌شتیاران به‌رێژه‌ى 50% كه‌مى كردووه، چونكه به‌گوێره‌ى ئامارێكى فه‌رمى ئه‌و كات 167 هه‌زار گه‌شتیار هاتبوونه كوردستان.