وه‌زاره‌تى ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر پێكهێنانى هێزێك رێككه‌وتن

0

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر پێكهێنانى هێزێك رێككه‌وتن كه‌ ئه‌ركى سه‌ره‌كى ئه‌و هێزه‌ نه‌هێشتنى دیاده‌رى قاچاخچێتى ده‌بێت.

وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌مڕۆ وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌، باسیان له‌ چۆنیه‌تى پێكهێََنانى ئه‌و هێزه‌ كردووه‌ كه‌ رۆژى پێجشه‌مى رابردوو له‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى بڕیارى له‌سه‌ر درا بوو.

ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ:

ئەمڕۆ دووشەممە 11/1/2021، هه‌ریه‌ك له‌ وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناوخۆ، لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە پێکهێنانی هێزێکی تایبەت بە نەهێشتنی دیاردەی قاچاخچێتی لە خاڵە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا لە سەر میکانیزمی پێکهێنانی ئەو هێزە و دابەشکردنی ئەرکەکانی رێککەتن و بڕیارە بەم نزیکانە هەنگاوەکانی دروستکردنی ئەو هێزە دەست پێ بکات.

وەزارەتی ناوخۆی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەولێر

11/1/2021

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com