نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕێكى عێراقى ده‌ڵێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێمى كوردستان پێى راگه‌یاندووین، كه رۆژى یه‌كشه‌مى داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوو ده‌كرێت.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراق ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندووه، كه رۆژى یه‌كشه‌مى داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، “حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پاره‌ى پێویستى دابین كردووه، ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره‌كه‌ى خۆى نه‌نێرێت ئه‌وا یه‌كشه‌م ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه ده‌كرێت”.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه مووچه‌كه به لێبڕینى 21% ده‌بێت، مووچه‌كه‌یشى هى مانگى تشرینى دووه‌م ده‌بێت.