نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات، به نهێنى چه‌ندان گۆڕانكاریى له به‌رپرسانى ناو كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كراوه، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌یش به ئاگاداریى حزبه‌كان بووه و مایه‌ى گومانن.
رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات له چه‌ندان لق و نووسینگه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، گۆڕانكاریى له پۆسته‌كان كراوه. ناوى چه‌ند شارێكى عێراقیش ده‌هێنێ كه ئه‌م گۆڕانكارییانه‌یان تێدا كراوه.
په‌رله‌مانتارێك كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، گومانى له‌و گۆڕانكارییانه كردووه و گوتوویه‌تى گۆڕانكارییه‌كى پاك نییه.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ى گۆڕانكارییه‌كانیش ده‌ڵێ، 30 پۆست به گواستنه‌وه و دامه‌زراندن گۆڕانكاریى تێدا كراوه و به نهێنیش كراوه و رانه‌گه‌یه‌نراون.
گومان ده‌كرێت ئه‌و كاره له‌لایه‌ن حزبه‌كانى عێراقه‌وه كرا بێت، بۆئه‌وه‌ى به خواستى خۆیان كۆنتڕۆڵى كۆمسیۆن بكه‌ن و له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خه‌ته كه له شه‌شى حوزه‌یران به‌ڕێوه ده‌چێت پێگه‌ى خۆیان زامن بكه‌ن.