نوچه‌نێت
ئاژانسى سانا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مریكا دانه‌وێڵه‌ى له رۆژئاواى كوردستان بردووه و له سنوورى عێراق ئه‌ودیوى كردووه.
ماڵپه‌ڕى ئاژانسى سانا، كه ئاژانسێكى فه‌رمى رژێمى سووریایه. له هه‌واڵێكدا ده‌ڵێ دوێنێ شه‌موو ئه‌مریكا به كاروانێك كه له 50 بارهه‌ڵگر پێكهاتووه، له سایلۆیه‌كى حه‌سه‌كه دانه‌وێَڵه‌ى بردووه و به ده‌روازه‌ى وه‌لید ره‌وانه‌ى عێراق كردووه.
به‌دیاریكراوى ناوى سایلۆكه ده‌هێنێ كه گه‌نمه‌كه‌ى لێهاتووه، به‌ڵام له‌باره‌ى شوێنه‌ى گه‌نمه‌كه‌ى بۆ ره‌وانكراوه جارێَك نووسراوه “باكوورى عێراق” و جارێكى تریش ده‌ڵێَ، “خاكى عێراق” به روونى شوێنه‌كه‌ى ده‌ستنیشان نه‌كردووه.
جگه له‌مه‌یش وه‌ك جارانى پێشوو سانا هێزه‌كانى هه‌سه‌ده به پاراستنى “دزییه‌كانى” ئه‌مریكا تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌شڵى ئه‌مریكا نه‌وت و دانه‌وێڵه‌ى سووریا ده‌دزێت.
هیچ لایه‌نێكى تر له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر و عێراق ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه.