نوچه‌نێت
جه‌واد تڵیَباوى سه‌ركرده له ميليشياى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق له په‌یامێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ، سزادانى فالح فه‌یاز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ناساندنى حه‌شدى شه‌عبى وه‌ك رێكخراوێكى تیرۆریستى.
رۆژى هه‌ینى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا فالح فه‌یازى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى خسته لیستى سزادراوه‌كانى ئه‌مریكا، له دواى ئه‌و هه‌نگاوه هێزه‌كانى شیعه كه‌وتوونه‌ته نیگه‌رانى و پێشبینى سزاى زیاتر ده‌كه‌ن.
دوێنێ هاوپه‌یمانى فه‌تح دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ئه‌وان دڵنیان ئه‌مریكا سزاى تریان ده‌دات، ئه‌مڕۆیش سه‌ركرده‌یه‌كى میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق به ناوى جه‌واد تڵێباوى ده‌ڵێ، “سزادانى فه‌یاز سه‌ره‌تایه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌یه‌وێ حه‌شدى شه‌عبى بخاته لیستى تیرۆره‌وه”.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه ده‌قى ئه‌و په‌یامه‌ى تێڵباوى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
فالح فه‌یاز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبییه. له ساڵى 2014 گرووپێكى میلیشیایى به‌ناوى “عه‌تا” داناوه و رۆژى هه‌ینى خرایه لیستى ئه‌و سه‌ركردانه‌ى شیعه كه كار بۆ ئێران ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر سه‌پێنرا.